زاری كرمانجی-رواندز
ئەشكەوتی (هەنجیرۆك) دەكەوێتە سنووری گوندی (پیرسوا) سەربە قەزای ڕواندز، لە نزیك رێگای هامڵتۆن، دیمەنێكی نەوازەو سەرەنج ڕاكێشی هەیە.
لای خۆیەوە عەبدلوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەواری ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت : ” لە سنوورەكەمان چەندین شوێن و ئەشكەوتی شوێنەواری هەن، كە سەردەمانێك وەك ماڵێك بوونە بۆ ژیانی مرۆڤایەتی، هەروەها بەدرێژای شۆڕشەكانیش پەناگەیەك بوونە بۆ پێشمەرگەو شۆڕشە كوردییەكان، بۆیە ئەركە پارێزگاریان لێبكرێت و سروشتەكەیان نەشێوێندرێت”.
گووتیشی: ” یەكێك لەم ئەشكەوتانە (كۆسپی سپی) دەكەوێتە سنووری قەزای رواندز، لەنزیكەوە وەك شوێنەواری سۆران سەردانمان كردووە، ئەشكەوتێكی گرنگ و سەرنجڕاكێشە، هەروەك ” ئارچیبالد هامڵتۆن” لە كتێبەكەیدا بە ناونیشانی (رێگایەك بۆ كوردستان) باسی لەو ئەشكەوتە كردووە و دیارە ئەوكات لەنزیكەوە سەردانی كردووە”.