مههدى محهممهد – زاری کرمانجی :
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 17 ی ئەیلوولی 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر پێشنیازی ناردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات.
دوای ئەوەی شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، 14 ی ئەم مانگە سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراقی کۆبوونەوە.
شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشنیازی ناردنی چوار تریلیۆن و 800 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی لە حکومەتی عێراق کردووە، بۆیە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر پێشنیازەکەی حکومەتی هەرێم دەدات.
پێشتر ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ مانگەکانی 9 و 10 و 11، بڕیاری ناردنی 500 ملیار دیناری وەکوو قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم دابوو، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ناڕەزایی خۆی نیشاندا بەرامبەر بەو بڕیار و ڕاگەیاند کە ڕێکەوتنەکان وەکوو خۆی بەڕێوە ناچێت و بەو بڕە پارەیەش حکومەت ناتوانێت مووچەی مووچەخۆرانی خۆی پێ بدات.