موڕشید برادۆستی – سۆران:
بەڕێوەبەری نیشینگەی سۆران، ڕایدەگەینێت، لە سنووری ئیدارەی سۆران ژمارەیەكی زۆری خەڵكی بیانی بە تایبەت لە وڵاتانی دراوسێ بە هۆكاری جیاواز لە سۆران دەژین و كارتی نیشینگەیان دەرهێناوە.
عەقید عومەر سەدیق، بەڕێوەبەری نیشینگەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت:” 465 هاووڵاتی بیانی كارتی نیشینگەیان لە لای ئێمە دەرهێناوە و لە سنووری ئیدارەی سۆران دەژین، ئەمانەش پێكهاتوون لە حاڵەتەكانی هاوسەرگیری، كرێكاری و چەند حاڵەتێكی دیكە.
گووتیشی:” لەمەودووا سەرجەم كارەكانی تایبەت بە دەرهێنانی نیشینگە لە سۆران ڕای دەكرێت، ئەمەش كارئاسانییەكی زۆر بۆ هاووڵاتییان دروست دەكات.
ناشی شارێتەوە، تا ئێستا هیچ ئامارێكی هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سۆرانمان لە بەردەست نییە كە كۆچیان كردووە یا لە وڵاتانی دراوسێ دەژین .
ماوەی دووساڵە سۆران بووەتە ئیدارەیەكی سەربەخۆ، لە شەش قەزا و 13 ناحیە و نزیكەی 800 گوند پێكهاتووە، ڕێژەی دانیشتوانانی ئەو ئیدارەیە سەرووی 350 هەزار كەسە .