زاری كرمانجی- سۆران:
پزیشكێكی پسپۆڕی منداڵان دەڵێت: نابێ لەكاتی ئێواران ماددە خواردنەوە وریاكەرەكان بدەن بە منداڵان، بۆ ئەوەی خەویان تێك نەچێت.
د. محەممەد حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشی و گەشەی منداڵان، دەڵێت: پێویستە دایكان ئاگاداری ئەوە بن كە لەكاتی ئێوارانەوە خواردنەوە وریاكەرەوەكانی وەك چا، قاوە…هتد، نەیدەن بە منداڵەكانیان، چونكە دەبنە هۆی زیاتر وریاكردنەوەی مێشك، بۆیە نابێ بەكاری بهێنن بۆ ئەوەی منداڵ خەوێكی قوڵ و تەندروستی هەبێت، هەروەها ئەگەر شەربەتی خواردنەوە سروشتی بێت زۆر باشترە لەوانەی كە بۆ ماوەیەك هەڵدەگیرێن یاخود لێیان دڵنیا نیت بە چ شێوازێك دروستكراون.
دەشڵێت: لەگەڵ ئەوەشدا نابێ دوو كاتژمێر پێش خەوتنیش منداڵ سەیری شاشە ئەلیكترۆنییەكان بكات، تەنانەت ئەو ژوورەی كە تێیدا دەخەوێت نابێ هیچ ئامێرێكی ئەلیكترۆنی تێدا بێت، ئەوانیش وەك خواردنەوە وریاكەرەوەكان بەڵكو زیاتریش زیانیان هەیە بۆ منداڵ.