زاری كرمانجی- سۆران:
ئەمڕۆ شەممە 16-9-2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچنس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرا. لەمبارەیەوە سەردانی هەفتەی رابردووی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا و گفتوگۆکان لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، تایبەت بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بە هەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان دانرا.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.