زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵام دانەوەی قەیرانەكان، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەڵێت ” تا ئێستا زیاتر لە 100 خێزانی ئاوارەی شارەكانی عێراق و ناوچە كوردستانییەكان لە سنووری ئیدارەی سۆران نیشتەجێن و حكوومەتی عێراق چەند ساڵێكی پشتی تێكردوون.
عەباس ئەمیر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵام دانەوەی قەیرانەكان، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لەكاتی شەڕی داعش بەهۆی خراپی باردۆخی ناوچەكانیان لە عێراقدا، هەزاران خێزانی ئاوارە روویان لە شارو شارۆچكەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوای ئازادكردنی ناوچەكانیان زۆربەیان روویان لە گەڕانەوە كرد”.
گووتیشی: ” تا ئێستا زیاتر لە 100 خێزانی ئاوارەی شارەكانی عێراق و ناوچە كوردستانییەكان لە سنووری ئیدارەی سۆران نیشتەجێن و نەگەڕاونەتەوە، پێویست بوو حكو,مەتی عێراق دەستی هاوكاریان بۆ درێژ بكات، كەچی بەداخەوە چەند ساڵێكە پشتگوێی خستوون و هیچ هاوكارییەكیان ناكات، بەڵكوو تەنها حكوومەتی هەرێم و دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوكاریان كردوون.