زاری كرمانجی-خەلیفان
دانیشتووانی گوندی كەلەكین سەربە قەزای خەلیفان، لە رێگەی زاری كرمانجی داواكارن لە لایەنە پەیوەندیدارەكان، لەگەڵ دروستكردنی دووسایدی رێگەی سپیلك – خەلیفان، بەرزە پردێك لە رێگا دروست بكرێت، چونكە مەترسی لەسەر پەڕینەوەیان دروست كردووە.
لای خۆیەوە مەغدید عەریف ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەلیفان بە وەكالەت، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” داواكاری ئەم هاووڵاتیانە بە رەوا دەزانین، بەڵام دڵنیایان دەكەینەوە كە لە چوارچێوەی پڕۆژەكە بڕیارە كۆمپانیای جێبەجێكار، بەرزە پردێك لە شوێنەكە دروست بكات و لە بەرنامەو پلاندایە”.
پڕۆژەی بە دووسایدكردنی ڕێگەی سپیلك – خەلیفان لەسنووری ئیدارەی سۆران، تێچووەكەی 76.5 ملیار دینارە، پڕۆژەیەكی سەرەكییەو قۆناغێكی باشی بڕیووەو كاركردن تیادا بەردەوامی هەیە.