رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین به عێراقیشه‌وه یه‌كێكه له‌و ناوچه پڕكێشه وململانێیانهی كه ساڵانێكی زۆره ئاڵۆزییه و زریانه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان به‌هۆی گرنگی و بایه‌خی له رووی جوگرافیا و سه‌رچاوه كانزاییه‌كانی به‌تایبه‌ت نه‌وت و غاز بێ كۆتایی ، له‌و نێوه‌شدا هه‌رێمی كوردستان كه‌وتۆته دڵی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ده‌یان ساڵه له خه‌بات و به‌رخودان دایه بۆ گێرانه‌وه مافه زه‌وتكراوه‌كانی و له‌و پێناوه‌شدا باج و قوربانی زۆر گه‌وره‌ی به‌خشییووه
به‌تایبه‌تی له‌م ماوه‌ی زیاتر له سێ ده‌یه حكومرانی سه‌ختی و هه‌وراز و نشێویی زۆری بڕیووه و رووبه‌ڕووی فشار وپهلاماردان و گه‌مارۆدانی زۆری ناوخۆیی و ناوچه‌یی بۆته‌وه ، به‌ڵام به هۆی بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی ژیرانه سه‌ركه‌وتووانه توانیوێتی مامه‌ڵه‌ی وردبینانه له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه بكات ، ده‌مهه‌وێت بڵێم كه ، دوای چه‌ند مانگ له دروستكردنی فشار و پابه‌ند نه‌بوون به یاسا و ده‌ستوور و به‌تایبه‌ت بۆماوه‌ی سێ مانگ نه‌ناردنی مووچه‌یی خه‌ڵكی كوردستان ، جارێكی تر مه‌سروور بارزانی وه‌ك سهركردایهكی ژیر وبڵیمهت و به‌رپرسیار به‌رامبه‌ر گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی و دوای پشوودرێژییه‌كی زۆر راگه‌یاند كه ددان بهخۆداگڕتنی ئێمه نیشانی لاوازی نییه ، مانۆڕی سیاسیی و سه‌ردانێكی پڕ بایه‌خی له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزب ولایه‌نه كوردستانییه‌كان به یه‌كده‌نگ و ته‌با بۆ جه‌رگه‌ی پایته‌خی عێراق ئه‌نجامدا كه هه‌مووان گه‌واهیده‌ری په‌رۆشی و هه‌وڵه به‌رده‌وامییه‌كانی له پێناو به‌ده‌سهێنانی مافه‌ره‌واكانی كوردوكوردستان .
مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ، به دیپلۆماسیی و لێهاتووی و هێزی نه‌رم و ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین و توانی بهكخستنهوهی خێرایی نێوماڵی كوردستانی و به‌توانایه‌كی بێ وێنه و ئاشتیخوازانه ، وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی سیاسی له سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و عێراقی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی دروست بكات و بڵێت كه گه‌لی كورد له پرسه چاره‌نووسسازه‌كاندا و بۆ مافه‌ره‌واكانیان چه‌نده ناكۆكیی و كێشه‌یان هه‌بێت به‌ڵام بۆ به‌ده‌سهێنان و داكۆكیكردن له مافهرهكانیان یه‌كرێز و ته‌بان .
له سه‌ر ئاستی كوردستان وعێراق و ناوچه‌كه ، مه‌سروور بارزانی ، وه‌ك سیبموڵی ئومێدی و ئاشتی و سه‌قامگیرییه بۆ كورد‌و كوردستان و دیپلۆماتكارێكی به‌هێز وبه‌توانایه كه له سه‌خخترین قۆناغه‌كاندا ڕێگه‌ی پشوودرێژی و گفتۆگۆ ده‌گه‌ڕێته به‌ر ، ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا سه‌ركه‌وتن و رووناكییه له كاته سه‌خته‌كاندا ، ئه‌ویش لۆژیك و لێكتێگه‌یشتنه ، به‌تایبه‌ت له نێو گێژاو و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه‌ك كاره‌كته‌رێكی به‌هێز و دیپلۆماتكارێكی بڵیمه‌ت مامه‌ڵه‌ی ژیرانه له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌كان ده‌كات . هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو بارزانی توانی به وردبینی و پشوودرێژییه‌وه یه‌كده‌نگی نێوماڵی كوردستان ڕێكبخات و به‌یه‌كده‌نگ و ئاهه‌نگ په‌یامی كوردستان بگه‌ێنێته گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ، ئه‌وه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌هێز وئه‌نجامی ئه‌رێنی لێبكه‌وێته‌وه .ئەم دەنگە ته‌باییه هێزێک دەڕەخسێنێت کە ناتوانرێت بە ئاسانی پشتگوێ بخرێت. کە نوێنەرایەتی بەرەیەکی یه‌كده‌نگ دەکات، هاودەنگییەک کە نەک تەنها سیاسییە بەڵکو کولتووری و کۆمەڵایەتیشە. توانای مەسروور بارزانی بۆ ڕێكخستنی ئەم دەنگە گەورەترین هێزیەتی. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوه لەبەغدا بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی كوردستان تەنها هەڵوێستی یەک حکومەت یان حزبێک نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی کوردستانه.دەنگی بەکۆمەڵ لە دەستی بارزانیدا دەبێتە ئامرازێکی بەهێزی گۆڕانکاری و پێشکەوتن، هەڵگری هیوا لە ناوچەیەکی ئالووز کە ئەوەندە زۆر پێویستی پێیەتی.هه‌ر بۆیه، سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی وشاندی كوردستان په‌یامی گشتی گه‌لی كوردستان بوو بۆ عێراق.