ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایی لەدابەزینی بەهای دۆلار دەداتو پێشبینیکردووە، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار دابەزین بەخۆوە ببینێت.
مەزهەر محەمەد ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەپێگەی ( غەد پرێس)ی گووتووە “عێراق هێندە یەدەگی دراوی بیانیی هەیە بەشی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی لەداواکاریی بۆ دراوی بیانیی بکات”.
دەشڵێت “ئەو کێشەیەی عێراق بەدەستییەوە دەناڵێنێت پەیوەندیی بەسنووردارکردنی حەواڵەکردنی دراوە نەک نەبوونی یەدەگ”.
لە درێژەی قسەكانیدا، راوێژكاری دارایی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گووتوویەتی ” پێشبینی دەكەم لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دادەبەزێت”.