سەبارەت بە سەردانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی پەیوەست بە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بەكەناڵی راگەیاند” پێشوازی لە گفتوگۆ بەردەوامەكانی نێوان بەرپرسانی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند دەكەن”.
لەبارەی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی عێراق، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێت “داوا لە بەرپرسانی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین كێشەكانی پەیوەست بە بودجە وەك ئەوەی دەستوور داوای دەكات چارەسەر بكەن بەشێوەیەك سوود بە هەموو هاووڵاتیانی عێراق بگەیێنێت”.