زاری كرمانجی-سۆران:
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ شەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی یەکشەممە 17/ 9/ 2023 بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 37
سلێمانی : 35
دهۆک : 36
کەرکوک : 38
هەڵەبجە : 37
زاخۆ : 36
سۆران : 35
حاجی ئۆمەران : 25
گەرمیان : 40