زاری كرمانجی- بارزان:
مامۆستایەكی زانكۆ، ڕایگەیاند: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی ئەرێنی سەردانەكەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بە ئاشكرا و ڕاشكاوانە دەبینین. دەشڵێ: ئەو یەكڕیزە وای نیشان دا هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە جیاوازی بیروبۆچوونی سیاسییان، بەڵام بەرامبەر بە ماف و شایستەكان هەمووان یەك دەنگن و بەرگری لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و مافەكانیان دەكەن.
ئازاد ئەحمەد، مامۆستای زانكۆ، بۆ زاری كرمانجی گوتی: سەردانی شاندی باڵای حكوومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، دەبێتە هۆی سفركردنەوەی كێشەكان و گەیشتن بە سەرەداوەكانی چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لەنێوان هەردوولادا هەبووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی ئەرێنی سەردانەكەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بە ئاشكرا و راشكاوانە دەبینین.
سەبارەت بە یەكگرتوویی و یەكڕیزی هێز و فراكسیۆنە كوردستانییەكان، ئەو مامۆستایە، دەشڵێ: ئەو یەكڕیزە وای نیشان دا هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە جیاوازی بیروبۆچوونی سیاسییان، بەڵام بەرامبەر بە ماف و شایستەكان هەمووان یەك دەنگن و بەرگری لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و مافەكانیان دەكەن.