زاری كرمانجی-رواندز
بەگۆتەی بەرپرسی بنكەی رواندزی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، خەڵكێكی زۆری دانیشتووی سەنتەری قەزای رواندز و ناحیەو گوندەكانی روویان تێكردوون، بە مەبەستی تۆمار كردن و نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدانیان.
وەلید محەمەد، بەرپرسی بنكەی 1229ی رواندزی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێڕاق، بە زاری كرمانجی گووت: ” لەم ماوەیەی دەستمان كردووە بە نوێكردنەوەو تۆماری ناوی دەنگدەران، زیاتر لە 70% دانیشتووانی رواندز و ناحیەو گوندەكانی دەوروبەر سەردانیان كردووین و رۆژانەش بۆ ئەم مەبەستە روومان تێدەكەن، زۆربەشیان ئەوانە بوونە كە لە دایكبووی (2004 – 2005) بوونە، لەگەڵ ئەوانەش كە هاوسەر گیریان پێكهێناوە یان گرفتێكیان لە كارتەكانیان هەبووە، هەندێكیشیان تەنها بۆ دڵنیابوون لە ناوەكانیان سەردانیان كردووین”.
راشیگەیاند: ” بەپێی بڕیاری كۆمسیۆن وادەی تۆماركردن و نوێكردنەوەی ناوی دەنگدەران تا بەرواری 20-9-2023 دیاریكراوەو داواكارین لە هاووڵاتییانی سنوورەكەمان ئەوانەی تا ئێستا ناویان تۆمار نەكراوە یان گرفتێكیان لە كارتەكانی دەنگدان هەیە سەردانمان بكەن تا لە دەنگدان بێبەش نەبن.