مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی باس لە كۆنفرانسی زانستی جیهانی لەسەر ژینگە و دروستكردنی ناشناڵپاركێكی جیهانی لە دەڤەری بارزان دەكات، لەگەڵ ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەكی زانستی.
پ. ی. د. شێروان شەریف، سەرۆكی زانكۆی سۆران و شاندێكی سەرۆكایەتیی زانكۆی سۆران سەردانی قەزای مێرگەسۆریان كرد و لەگەڵ قایمقامی مێرگەسۆر، باس لە دروستكردنی هەماهەنگی و داڕشتنی پلانێكی فراوان كرا بۆ ئەنجامدانی كاری هاوبەش لە نێوان زانكۆی سۆران و قایمقامی قەزای مێرگەسۆر.
غەفوور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، سەبارەت بەو كۆبوونەوەیە، بۆ زاری كرمانجی، گوتی: باسمان لە گرینگی كاری پێكەوەیی و ئەنجامدانی كۆنفرانسی زانستی جیهانی لەسەر ژینگە لە قەزای مێرگەسۆر و هەروەها باسمان لە كاركردن بە هەماهەنگی لەسەر دروستكردنی ناشناڵپاركێكی جیهانی لە دەڤەری بارزان كرد، لەگەڵ ئەنجامدانی چەندین توێژینەوەی زانستی و چەندین كۆڕ و سیمیناری زانستی لەو قەزایە.