زاری كرمانجی-سۆران
داوا لە هاووڵاتییان دەكرێت پەلە بكەن لە سەردانی كردنی بنكەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، بۆ تۆمار كردن و نوێكردنەوەی ناوەكانیان تا لە دەنگدان بێبەش نەبن.
رەهێل سادق، بەرپرسی بنكەی 2226ی دیانای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێڕاق، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵا، دووا وادەی نوێكردنەوەو تۆماری ناوی دەنگدەران، تا بەرواری 20-9-2023 دیاریكراوە، تائێستاش هیچ رێنمایمان بۆ نەهاتووە بۆ درێژكردنەوەی وادەكە، ئەگەر هەر رێنماییەكی تازە هەبوو ئاگادارتان دەكەینەوە لەبارەی كۆتایی هێنان یان درێژكردنەوەی”.
گووتیشی: ” داواكارین لە هاووڵاتییانی سنوورەكەمان پەلە بكەن، بۆ سەردانی كردنی بنكەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، بۆ تۆمار كردن و نوێكردنەوەو چارەسەر كردنی ئەو كێشەو گرفتانەی هەیانە، بۆ ئەوەی لە دەنگدان بێبەش نەبن.