وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت” پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات بە جۆرێک ڕۆژانە ١٧ بۆ ١٩ کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت”.
ئومێد ئەحمەد گووتەبێژی وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە” تا كۆتایی ئەم مانگە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان زیاد دەكات”.
گووتیشی” لە هەندێك شوێن ١٧ كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت و لە هەندێك شوێن نزیكەی ١٩ كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە تێكڕا ١٧ بۆ ١٩ كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت.