زاری كرمانجی -سۆران:
لەمیانی پێشوازیکردنی لە شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، فالح فەییاز پاڵپشتی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەربڕی.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (14ـی ئەیلوولی 2023)، لە شاری بەغدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ فالح فەییاز، سەرۆکی، دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.
لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی پاڵپشتیی خۆی بۆ هەر هەوڵێک دەربڕی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەتی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.
هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، “لە بەغدا لەگەڵ فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووینەوە، بەڕێزیان پاڵپشتیی خۆی بۆ هەر هەوڵێک دەربڕی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال، بەتایبەتی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان”.