زاری كرمانجی- سۆران:
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دەڵێت، گەشبینم بە کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دەگەنە چارەسەرێکی ریشەیی بۆ هەموو کێشەکان.
رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆتاییهات.
هاوکات، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، عێراقییەکان سوود لە سامانی وڵاتەکەیان وەردەگرن لەو بڕوایەدانیم کێشەیەکی وا هەبێت کە چارەسەرییەکەی مەحاڵ بێت لە نیوان هەرێم و بەغدا.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئاماژەی بەوەدا، گەشبینم بە کۆبوونەوەکانی نێوان هەدوو سەرۆکی حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ بەوەی دەگەنە چارەسەرێکی ریشەیی بۆ هەموو کێشەکان.
باسی لەوەشکرد، “ئەوەی من دەیبینم لە رێککەوتنی نێوان هەردوولا هەموو کێشەکان چارەسەر دەکرێن” و چارەسەرکردنی کێشەکانیش مەحاڵ نییە.
هەروەها ئەمڕۆ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 17ـی ئه‌یلوولی 2023، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق گفتوگۆیان له‌سه‌ر كردووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری كۆتاییان له باره‌یه‌وه بدرێت.
هاوکات سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گه‌شبینی خۆشی به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وانه ده‌ربڕی. جه‌ختیشیكرده‌وه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له سه‌رجه‌م مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به پێی ده‌ستوور بكه‌ن و هه‌موو شایسته و مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.