زاری كرمانجی-سۆران:
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، هانی سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسییه‌كانی عێراقی داوه بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له مافه‌كانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كه به سه‌رۆكایه‌تی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی ماف و شایسته داراییه‌كان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ر)ـدا په‌یامێكی بڵاوكرووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، له‌میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسییه‌كانی عێراق هانی داون بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له مافه‌مانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هانی سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسییه‌كانی عێراق داوه، رێگه نه‌ده‌ن به‌هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كانه‌وه مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشێل بكرێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتووە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا و لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ده‌ستپێكرد.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: “ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان”.