شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لەتیف ڕەشید، سەرکۆماری عێراق سەبارەت بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقی فیدراڵدا لە کۆبوونەوەدان.
شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێک هاتووە لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران.
گفتوگۆکانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/9/2023-وە دەستی پێ کردووە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە تاوەكوو ئێستا حكوومەتی فیدراڵی پابەندی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق نەبووە تایبەت بە ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و سەردانەكەی شاندی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بە مەبەستی جەختكردنەوەیە لە جێبەجێكردنی ئەو بڕگە و ماددانەی پەیوەندییان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە.