سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغدام.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/9/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە: “ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆک وەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق، بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان.”
ئەمڕۆ، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا، كەمێك پێش ئێستاش كۆبوونەوەی نێوان سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستی پێ كرد.