زاری كرمانجی-رواندز
لەسەنتەری راهێنانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/ هەولێر، لە حاحیەی رواندز، خولی چاودێرانی خۆبەخشی سەلامەتی گوندەكان كەبە هاوكاری رێكخراوی رۆحی تۆپی پێی نێودەولەتی (SOS) بۆماوەی دوو رۆژ بەڕێوەچوو كۆتایی پێهات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/ هەولێر، بڵاوی كردووەتەوە: ” عەلی عەبدوڵڕەحمان بەرێوەبەری گشتی كاروباری مین/ هەولێر، لەووتەیەكیدا بۆ بەشداربوانی خولەكە، رۆڵی چاودێرانی خۆبەخشی سەلامەتی گوندەكانی بەرزنرخاند كە لەماوەی رابردوودا لە بواری هۆشیاركردنەوە هاووڵاتیان لەمەترسییەكانی مین و پاشماوە جەنگیەكان بەتایبەتی بە ئەنجامدانی سمینار و كۆبوونەوە لە گوندەكان بەمەبەستی هوشیاركردنەوەی هاوڵاتییان و قوتابیان و چین وتوێژەكانی كۆمەڵگە تا پارێزراو بن، لە رووداوی مین كاری خۆبەخشانە ئەنجام دەدەن و هاوكارێكی سەرەكین لە بواری هوشیاری”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” ئامانج لەم خولە ئەوەیە كەزانیاری نوێ و رێككاری نوێ بەخۆبەخشان بدرێت و چۆنیەتی بڵاوكردنەوەی پەیامەكانی هۆشیاركردنەوەیان بۆ ئاشنا ببێت كە لەرێگای ئەوانەوە خەڵك و دانیشتوانی ناوچە سنوریەكان و گوندەكان و ناوچە مەترسی لەسەرەكان بەشێوەی گشتی و چینی لاوان و گەنجان بەتایبەتی لەمەترسیەكانی مین و پاشماوە جەنگیەكان هۆشیاربكرێنەوە و هاوكار بن بۆ نەهێشتن و كەمكردنەوەی رووداوەكانی مین.
لەكۆتایشدا ئاماژە بەوەدراوە: ” دووای تەواو كردنی خولەكە و وەرگرتنی زانیاری پێویست، بڕوانامەی شیاندن بەبەشداربووان دەدرێت.