شەهلا رەشید- چۆمان
بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، گووتی ” هیچ حاڵەتێكی كۆلێرا لای ئێمە تۆمار نەكراوە، بەڵام حاڵەتی سكچوون و ڕشانەوە پێشتر زۆربوون.
د. ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” ماوەیەك بەر لە ئێستا تووشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە زۆر بڵاوبوو، جاری وا هەبوو نەخۆشەكە لە نەخۆشخانە دەخەوێندرا و هەموو چارەسەرییەكان هەر لە نەخۆشخانەی چۆمان دەكران، بەڵام لە ئێستا ئەم نەخۆشییە كەم بووتەوە، هۆكاری بڵاوبوونەوەكەشی بەهۆی خواردن و پلەی گەرماوە بوو”.
بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، گووتیشی” خۆشبەختانە لە ئێستادا هیچ حاڵەتێكی ئەم نەخۆشییە لە چۆمان تۆمار نەكراوە.