پشتیوان کەریم -حاجی ئۆمەران:
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەکردووە: دوێنێ چوار شەممە لە لایەن مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە ئامادەبونی بەرپرسانی دەروازە پێشوازی لە شاندێکی ئەندازیارانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرا”.
لە راگەندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئەوەش خراوەتەڕوو: مەبەست لە سەردانەکە بۆ دانانی ماستەر پلان و دیزان و نەخشەیەکی نوێ و مۆدێرنە بە پێی پێوەر و ستانداردی نێودەوڵەتی بۆ دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران.