شەهلا رەشید- سۆران
هاووڵاتییان بە پێویستی دەزانن چاودێری زیاتر بخرێتە سەر تانكەری ئاوی سەر قوتابخانەكان و باخچەكانی منداڵان و دام و دەزگاكان بە گشتی، لە پێناو ئەوەی ئاوێكی پاك و تەندروست بێت.
م.ئەحمەد حەمەدەمین، لە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” لە بەرنامەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی سۆراندا هەیە بۆ زیاتر چاودێری كردن لە خاوێنكردنەوەی تەنكەری ناوەندەكانی خوێندن”.
لای خۆیەوە مینا تەها، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” خاوێن كردنەوەی تەنكەری ئاوی قوتابخانەكان بابەتێكی گرنگە، هەروەك بەردەوام تیمەكانمان لە تەندروستی سۆران چاودێری و پشكنینی بۆ دەكەن بە پێی پێویست.