كێشە و گرفتەكانی یاریگەكانی ئیدارەی سۆران چارەسەر دەكرێن
د. ئازا – زاری كرمانجی:
چەند ڕۆژێكە لێژنەیەكی تایبەت لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەستی كردووە بە پشكنینی یاریگەكانی هەرێم بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفت و كەم كوڕیەكان و ئامادەكردنیان بۆ خولە وەرزشییەكانی كوردستان بۆ وەرزی 2023-2024.
بۆ ئەم مەبەستە بڕیار وایە ئەندامانی ئەم لێژنە لە چەند ڕۆژی داهاتوو سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بكەن بۆ لە نزیكەوە بینینی یاریگەكانی یانەكانی ئەم سنوورە.
جێگەی ئاماژە پێدانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران یانەكانی (سۆران، هەڵۆ، ڕواندز، سنوور، خەلیفان، چۆمان) بەشداری دەكەن لە خولە وەرزشییەكانی تۆپی پێ لە ئاستی جیاواز كە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان سەرپەرشتی دەكات، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە بەشێك لە یانەكان یاریگەكانیان وەك پێویست نین و پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیە.
پێتوایە كام یاریگە شیاوی ئەوە نییە یاریی وەرزشی لەسەر ئەنجام بدرێت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران؟