مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر لە رێگەی زاری كرمانجی ئاماری مانگی رابردووە بڵاو دەكاتەوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی رایگەیاند: لە مانگی رابردوو ٢٢٥١ كەس سەردانی بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەی مێرگەسۆریان كردووە، بەشی فریاكەوتن ١٣٣٠ كەس سەردانی كردووە و ١٢٧ حاڵەتی خەواندن هەبووە، ١٦٣ نەشتەرگەری گشتی ئەنجام دراون و هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەكیش لە نەخۆشخانەكەمان ئەنجام دەدرێت، ٢ حاڵەتی لە دایكبوونیش هەبووە.
هەرمێ جەلال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، گوتیشی: ١٥٤٢ پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر ئەنجام دراون، ١٧ حاڵەتی لادان هەبووە، بەشی خوێن پێنج كەس سەردانیان كردووە و ١٧٠ نەخۆشیش سەردانی بەشی ددانیان كردووە و ٦٩٠ كەسیش سەردانی بەشی تیشك و سۆنەریان كردووە.