پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا هەر مسقاڵێک بڕی سێ هەزار دینار رووی لە دابەزین کردووە، هاوکات هەر ئۆنسەیەکی زێڕ بە 1909 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران گووتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 492 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 450 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 430هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 369 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .