دوای ئەوەی چەند پێج و ئەكاونتی ناوچەكە وا بڵاو كرایەوە كە باڵەكایەتی بە شێوەی پچڕپچڕ لە لایەن ئێرانەوە تۆپباران كراوە و دەنگی تەقینەوە لە سنوورەكە دەبیسترێت، قائیمقامی چۆمان ئەم هەواڵەی رەتدەكاتەوە.
سوارا ئەكرەم لەمبارەیەوە بە زاری كرمانجی گووت ” ئەم دەنگۆ و هەواڵانە رەتدەكەنەوە و راستی بۆ نییە و هیچ تۆپبارانێك لە دەڤەری باڵەكایەتی نەكراوە “.
زیاتر روونیكردەوە ” بەڵام رۆژانە بە هۆی سنووری ناوچەكە لە گەڵ وڵاتانی دیكەوە دەنگی درۆن دەبیسترێت، بەڵام نازاندرێت هی ئێرانە یا توركیا”.