شەهلا رەشید- سۆران:
بەڕێوەبەری كاروباری هێزەكانی ناوخۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەو ڕێكخراو و كۆمەڵانەی لە سنوورەكەمان هەن، ئەگەر مۆڵەتیان نەبێت، ڕێگە نادەین بە هیچ شێوەیەك چالاكی ئەنجامبدەن و ڕێگریان لێ دەكەین.
مقەدەم هەرێم فازڵ، بەڕێوەبەری كاروباری هێزەكانی ناوخۆ لە ئیدارەی سۆران، دەڵێت:” هەر ڕێكخراوێك یان كۆمەڵەكان، مۆڵەتیان نەبێت ئێمە ڕێگە بە ئەنجامدانی چالاكییان نادەین، كاتێك داواكاری پێشكەش دەكەن بۆ ئەنجامدانی چالاكی هەتا مۆڵەتی فەرمی خۆیان نوێ نەكەنەوە ڕێگەیان پێنادرێت.
گووتیشی” ژمارەیەكی زۆری ڕێكخرا لە سنووری ئیدارەی سۆران بوونی هەیە، هەریەك لەوانەش ئەگەر مۆڵەتیان نەبێت یاخود ماوەكەی بەسەر چوو بێت، ئەوا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕێگەیان پێنادرێت هیچ چالاكییەك ئەنجام بدەن، هەروەها لە ئیدارەی سۆران 38 كۆمەلە هەن، لەم ڕێژەیەشدا تەنها 19 كۆمەڵە كۆنفڕانسیان ئەنجامداوە، بۆ ئەوانەی كە ماون نووسراومان بۆ وەزارەتی ناوخۆ كردووە و هەڵدەوەشێنەوە.