مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 10ی ئەیلوولی 2023، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەڵیانکوتایە سەر کۆبوونەوەیەکی ساڵانەی ئەنجوومەنی سەوزی چیا لە باخێکی گوندی «نەچێ» شارەکە و زیاتر لە 25 ئەندامی ئەنجوومەنەکەیان دەستبەسەرکرد.
شەوی ڕابردوو بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، زۆربەی دەستبەسەرکراوان دوای وەرگرتنی بەڵێننامە لێیان، ئازادکراون و تەنیا 3 ئەندامی ئەنجوومەنەکە بە ناوەکانی( مادێح خۆشنەواز، کاوە داستان و کاوە کەریمیان) نەبێت کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە دەستبەسەرن و ئازاد نەکراون.
ئەنجوومەنی سەوزی چیا، دامەزراوەیەکی هۆشیاری و ژینگەپارێزییە، کە لە ساڵی 2008 لە شاری مەریوان ی ڕۆژهەڵات دامەزراوە و بە سەدان ئەندامی هەیە و لەم دوایەش دوای ئاگری دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوێن پەنجەی ژینگەپارێزانی ئەنجوومەنی سەوزی چیا دیار بوو و بە شەو و ڕۆژ لە چیاکان مانەوە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئاگرى دارستانهكانى كوردستان.