رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
له ماوه‌ی ده‌ستبه‌ركاربوونی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ، هه‌نگاو و پلانه ستراتیژییه‌كانی له چوارچێوه‌ی كوردستانێكی به‌هێز و سیسته‌ماتێك و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و قوڕخكاری و پارێزگاریكردن بووه له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدڕاڵیی و دا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له نێوخۆیی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاویی گرنگ و بناغه‌ی پته‌ویی بۆ ده‌وڵه‌تدارییه‌كی كارا و به‌هێز له رووی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی و ئیدارییه‌وه بونیاتنا ، به شێوه‌یه‌كی له ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه به‌كرده‌وه‌یی هه‌ر له هه‌ڵه‌بجه‌وه تا زاخۆ دڕكی پێكراوه و ده‌یان پرۆژی گرنگ و ستراتیژی چوونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ، جگه له گرنگیدان به‌كه‌رتی كشتووكاڵ و ساغكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی جوتیارانی كوردستان و ئینجا ده‌یان پرۆژه‌ی ئاوه‌دانی ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو دوژمنانی كوردستان هه‌ستیان به مه‌ترسییه‌كی زۆر كرد ، چونكه ده‌یانزانی كه دوارۆژی كوردستانی به‌هێز له سه‌ر ده‌ستی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز وكاریگه‌ر و ماندوونه‌ناسه كه به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه كاری بۆ پارێزگاریكردن له سه‌قامگیری و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی كردووه .
وه‌ك له‌ماوه‌ی رابردوو و ئێستاشدا ده‌بینریێت دوژمنان وداگیركه‌رانی كوردوكوردستان به‌هه‌موو جۆره پیلانگێری و سیناریۆ و چه‌كێك هه‌ستاون به دروستكردنی كۆسپ و به‌ربه‌ست له به‌رده‌م كاروانی خه‌باتی كابینه‌ی نۆ و به‌تایبه‌تی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ، تا به‌خه‌یاڵی خاویان هه‌موو ئه‌و پلان و به‌رنامانه‌ی كه ئامانج تێیاندا به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی كوردستان ڕێگری لێبكرێت ، ئه‌وێش ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌ن له تاران و به‌غدا و ئینجا هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی به‌كرێگیراو كه ته‌نها ناوی كوردیان له سه‌ر و هه‌موویان به یه‌ك ئاراسته‌ی میدیایی و چه‌واشه‌كاری و یه‌ك ئاواز دهۆڵ بۆ دوژمنان ده‌كووتن له پێناو شكاندنی شكۆوئیراده‌ی گه‌لی كورد و قه‌واره‌ی كوردستان .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه ئه‌و راستییه‌یه كه ،نه‌یاران وبه‌كرێگیراوان به خێرایی له بیریان چۆوه كاتێك له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 په‌ڵاماری گه‌لی كورد و قه‌واره‌ی كوردستانیان دا ، چی‌یان به‌سه‌ر هات و گه‌یشتنه كوێ و كاتێك سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد ، چۆن گه‌مارۆدان و كۆسپه‌كانی به‌رده‌می تێك‌شكاند ، ئێستاش وه‌ك ده‌بینرێت ، جارێكی دوژمنان به‌ڕێگه‌ی چه‌كی ئابووری و دادگه وبه‌كرێگیراوه‌كانیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كی په‌ڵاماری گه‌لی كورد ده‌ده‌ن له پێناو ناشرین پیشان دانی هه‌رێمی كوردستان و ئینجا شكاندنی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌ڕێگه‌ی هه‌وڵی بڕینی ماف و شایسته‌داراییه‌كانی كوردستان .
له ئێستاشدا ، هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ، له رووی سیاسی و دیپلۆماسیی و به شه‌و ورۆژ به‌رده‌وامن بۆ تێكشكاندنی هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ست و كۆسپانه‌ی كه نه‌یارانی گه‌لی كورد و قه‌واره‌كه‌ی له به‌رده‌می دروستیانكردووه و چونكه هونه‌ری كوردپه‌وه‌ری و نیشتیمانپه‌وه‌ری له‌وه‌دایه كه له كات سه‌خت و هه‌ستیاره‌كاندا ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان هه‌ڵبگریی و به‌دوای كردنه‌وه‌ی گڕێكوێره‌كانه‌وه بی ، نه‌ك به‌رژوه‌ندی شه‌خسی و حیزبی و ئاوكردنه ناو ئاشتی دوژمنان و ناحه‌زانه‌وه ، پێوسته و كاتی ئه‌وه‌یه كه گه‌لی كورد هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی كه گه‌یاندنی گه‌ل و قه‌واره‌كه‌یه‌تی به كه‌ناڕی ئاڕامی له به‌رچاو بگرێت .چونكه مێژوو گه‌واهیده‌ره و كێ په‌رۆش و دڵسۆزه و كێ خزمه‌تی داگیركه‌ران و دوژمنان كورد و قه‌واره‌ی هه‌رێمی ده‌كات . كاتێك ته‌ماشای سه‌نگ و پێگه و كه‌سایه‌تی مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ین و كار‌و هه‌نگاوه‌كانی به رژدی ده‌بینین به‌تایبه‌ت خزمه‌تكردن و سیاسه‌ت و ئیداره و حكوومرانی بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه كورد خاوه‌نی كه‌سایه‌تی به‌هێزه كه پیاوی ده‌وڵه‌تداری و نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی ده‌كات وهه‌رگیز له به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵنه‌هاتووه و خۆی لاواز نه‌نواندووه به‌ڵكو بۆته ره‌مزی خۆراگری و كلیلی چاره‌سه‌ری و ئاسۆی روونی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی .