زاری كرمانجی- سۆران:
ماوەیەكە لە سەنتەری سۆران و دەورووبەری، گرفتی كەمی غاز سەری هەڵداوە، ئەمەش نیگەرانی دانیشتوانانی لێكەوتۆتەوە، بەرپرسێكیش دەڵێت، بەرنامەیەكمان پێشكەشی كارگەی غاز كردووە و هەوڵی چارەسەر كردنی دەدەین.
بەرپرسی بەشی بەرهەمە سروشتییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سۆران، ڕایدەگەینێت” دوو ڕۆژ لەمەوبەر هیچ كێشەیەكی كەمی غاز نەبوو و بەشی هەموو خەڵك دەكرد، بۆیە دەبێ بزانین بۆچی ئێستا بەش ناكات.
عەبدولحەمید حەمەدەمین، بەرپرسی بەرهەمە سروشتییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” ئێمە لە دوای میكانیزمێكین بۆ ئەم گرفتە، هەر بۆیەش بەدواداچوون دەكەین بۆ كەمی غاز هەتا بزانین هۆكارەكەی چییە، لەبەر ئەوەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر هیچ گرفتێكی كەمی غاز نەبوو و بەشی هەموو خەڵك دەكرد، بۆچی ئێستا بەش ناكات.
گووتیشی” بەرنامەیەكمان داوەتە كارگەی غاز بۆ ئەوەی لەسەر ئەم بەرنامەیە ڕۆژانە غاز دابەش بكات، ئەمەش ڕێگە چارەیەكە كە غازەكە بەشی هاووڵاتییان بكات، بۆیەش چاوەڕێ دەكەین بۆ ئەوەی بزانین ئەنجامەكەی چی دەبێت.