مههدى محهممهد – زاری کرمانجی :
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئەیلوولی 2023، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا باسی لەبارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و نەناردنی شایستە دارایییەکانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کرد و وتی :” هەرێمی کوردستان حەقی خۆیەتی و نابێت مەسەلەی مووچە تێکەڵی هیچ بابەتێک بکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئیلتزاماتەکانی بەو پەڕی شەفافیەتەوە جێ بە جێ کردووە و چاوەڕوانیش دەکەین بەغداش بەو شێوەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی گووت کە بە هەموو لایەک هەوڵیانداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا و گووتیشی کە سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی بەغدا دەکات و دەڵێ : “مووچە مافی خەڵکی هەرێمی کوردستانە و دەبێت حکومەتی فیدراڵ بە زووترین کات چارەسەری بکات، بۆ ئەم مەبەستەش لەسەر هێڵین و بەو نزیکانەش سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی سەردانی بەغدا دەکەن و هیوادارین تهواوى کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەن.”