زاری كرمانجی –ماڵپەری پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (25ی ئەیلوولی 2022) بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (4)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (10)ی به‌یانیی رۆژی سێشه‌ممه، تایبەت بێت بە بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم، بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)”.
بەگوێرەی داتاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەک ملیۆن و 800 هەزار و 232 قوتابی هەیە، کە دابەشبوون بەسەر شەش هەزار و 758 قوتابخانەدا و 150 هەزار و 816 مامۆستا وانەیان پێدەڵێنەوە.
رۆژی (22ی ئەیلوولی 2022) پەرلەمان کوردستان، بە ئامادەبوونی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان بەڕێوەچوو، تێیدا خوێندنەوە بۆ ناونیشان و ماددەی یەکەمی پرۆژە یاساکە کرا کە لە 48 بڕگە پێکهاتبوو.
پڕۆژه‌یاسای پەروەردە و فێركاری لە 181 مادده و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێكهاتووه، پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، “مه‌به‌ست له ده‌رچوواندنی بۆ رێكخستنی بواره جیاوازه‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌های سه‌رده‌میانه و بۆ بنیادی تاكێكی خوێنده‌وار و هۆشیار و دیموكراسیخواز و داهێنه‌ر و به‌هاداری كوردستانی و مرۆڤدۆست، هه‌روه‌ها بۆ گه‌شه‌پێكردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمی كوردستان، تا ببێته مایه‌ی به‌ره‌وپێشبردنی تواناكان و خۆشگوزه‌رانیی تاك و كۆمه‌ڵ و به‌هێزكردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كلتووری گه‌لی كوردستان”.