تایبەت بە زاری كرمانجی:
لە دوێنەوە هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، لە چیای هەڵگوورد و چەند شوێنی دیكە كشاونەتەوە و لە سنوور دوور كەوتوونەتەوە .
ئەمڕۆش فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە میدیاكانی راگەیاند ” ناوچەیەكیان لە سنووری قەزای خەلیفان دەسنیشان كردووە، تا وەك كەمپێك ئەو هێزانە لێی كۆبكرێنەوە”.
بەرپرسێكی باڵای حزبی دیموكراتی كوردستان، بە زاری كرمانجی گووت ” بۆ ئەوەی بیانوو نەدەینە دەست ئێران و بە رەچاو كردنی دۆخی هەستیاری هەرێمی كوردستان، و لەسەر بریاری سەرووی خۆمان، هێ.ەكانمان لە سنوور دوور خستۆتەوەو لەو شوێنەی كە بڕیارە كەمپێك بكرێتەوە چەند بارەگایەكمان ئامادە كردووەو لەوێین”.
ئەو بەرپرسە باڵایەی حزبی دیموكرات كە نەیویست ناوی بنووسرێت گووتی ” شوێنێكیان دیاری كردووە لە دۆڵی بالیسان و دۆڵی مەلەكان كە سەر بە قەزای خەلیفانە، بڕیارە لەوێ كەمپێك بكرێتەوە و بارەگا و هێزەكانمان دەبەینە ئەو شوێنانە “.