زاری كرمانجی-قەسرێ
بەمەبەستی چاككردنەوەی رێگای قەسرێ- گۆجاڕ، گوژمەیەك تەرخانكراوەو دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەكە.
لەمبارەوە سوارە ئەكڕەم، قائیمقامی قەزای چۆمان رایگەیاند ” ئەمڕۆ ڕێكەوتی ١٢/٩/٢٠٢٣ سەردانی ناحیەی قەسرێ _ مان كرد ، بە بەیاوەری بەڕێوەبەری ناحیە و سەرۆكی شارەوانی قەسرێ، لە نزیكەوە پڕۆژەی چاككردنەوەی ڕێگای قەسرێ – گۆجارمان بەسەركردەوە ، كە لە لەیەن بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕیگاوبانی سۆران سەرپەرشتی دەكرێت”.
گووتیشی ” بۆ ئەو پڕۆژەیه بڕی ١٢٥ ملیۆن دینار تەرخانكراوە، رووبەری شەش هەزار مەتر دووجایە و رێگاكە دووبارە قیڕتاو كراوەتەوە، بەم شێوە لە ساڵی ٢٠٢٣ تەنها بۆ سیكتەری ڕێگاوبان لە قەزای چۆمان بری تەرخانكراو گەیشتۆتە ٦٠٠ ملیۆن دینار تەرخانكراوە”.
دەشڵێت ” سوپاسی خۆمان ئاڕاستەی تیمە ئەندازییەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕیگاوبانی سۆران كرد كە ماندوونەناسە ئەم هاوینە ئەركی خۆیان ڕاپەڕاندوەو بەردەوامیشن.

































































