زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی کوردستانی تورکیا بەیتۆجان بڵاو کردەوە و خەمباری خۆی بۆ کۆچی دواییە ئەو هونەرمەند ڕاگەیاند.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی 09ـی 2023 بەیتۆجان هونەرمەندی کوردستانی تورکیا لە سوید بە نەخۆشی شێرپەنجە لە تەمەنی 68 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی بەیتۆجان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) ڕایگەیاند: کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد بەیتۆجان خەمباری کردین، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و دۆستانی دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.
ڕاشیگەیاند: هونەرمەند بەیتۆجان بە گۆرانی، ئاواز و هونەرە مەزنەکەی پێگەیەکی شایستە و ئاستێکی بەرزی لە موزیک و گۆرانی کوردیدا گرت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە یادەوەرییەکانی ئەو هونەرمەندە هەمیشە زیندوو دەمێنێتەوە و ڕۆحی شاد بێت.