زاری كرمانجی-سۆران
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد بەیتۆجان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەکەیان کرد و رایگەیاند: بەیتۆجان، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر و بە توانا و شارەزا بوو، خزمەتێکی زۆری گۆرانی و میوزیکی رەسەنی کوردی کردووە.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بەداخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد بەیتۆجان-م بیست.
خوالێخۆشبوو بەیتۆجان، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر و بە توانا و شارەزا بوو، خزمەتێکی زۆری گۆرانی و میوزیکی ڕەسەنی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن و دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان