زاری كرمانجی-سۆران:
چاودێرێكی سیاسی دەڵێت : ” بە تێڕامان لە مێژووی سەد ساڵی ڕابردوومان، تێدەگەین قبوڵكردنی كورد لەڵایەن دراوسێكانی (عەرەب، فارس، تورك) ئەستەمە، ئەگەر بتوانن، هەموو رێگایەكیش تاقیدەكەنەوە بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی كوردستان.
كاروان جەلال بەگ، نووسەرو چاودێری سیاسی، بە زاری كرمانجی گووت: ” ئەگەرچی هەرێمی كوردستان، قەوارەیەكی یاسایی نێو سیادەی دەوڵەتی عێراقە خاوەن هێزی تۆكمەی سەربازیی پێشمەرگەیە، بەڵام بەردەوام لە لایەن نەیارانی هەڕەشەی لەسەرە، بەتایبەت سوپای تائیفی عێراق گەورەترین هەڕەشە و مەترسیە بۆ سەر خاك و خەڵكی كوردستان، بۆیە پێویستیەكی گرنگە، هاوشان لەگەڵ بەهێزكردنی پەیوەندییە دبڵۆماسیەكانمان، كار لەسەر تۆكمەكردنی زێتری هێزی پێشمەرگە بكرێت، كەچی بەداخەوە حزبێكی دیاریكراو ڕێگرە، لەبەردەم ئەمانە.
ئاماژەی بەوەشدا ” بە تێڕامان لە مێژووی سەد ساڵی ڕابردوومان، تێدەگەین قبوڵكردنی كورد لەڵایەن دراوسێكانی ( عەرەب، فارس، تورك) ئەستەمە، ئەگەر بتوانن، هەموو ڕێگایەكیش تاقیدەكەنەوە بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا كورد لە تاقیكردنەوەی سەخت و قورس سەركەوتوو بووە، لە قۆناغی جیاواز گەڵەكۆمەكی و پیڵانی تۆكمە بۆ ڵاوازكردن نەهێشتنی دانراون”.
دەشڵێت: ” ئەگەرچی قوربانی و زەحمەتی زۆر هاتۆتە ڕێگامان، بەڵام هەموو جار براوەی جەنگ و ناكۆكیە ڵاسەنگەكان بوین و دەبین، ئەم جادووە ڕەشەی بۆ گرێدانی بەختی كورد كراوە، نزیكە هەڵدەوەشێتەوە هەرێمەكەمان بە بەهێزی دەمێنێتەوە.