پشتیوان كەریم – سۆران
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سۆران دواكارە لەهاووڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لە كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، چونكە لەرووی یاساییەوە گونجاو نین و بە سەرپێچی كار دادەنرێن.
عەقید زرار حسێن، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لەئێستادا هاوڵاتییان لەوە تێگەیشتوون كە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتا، شیاونین و لە رێگای بەفرەزەكان و چەندین رووی دیكەوە گرفتیان بۆ دروست دەبێت، بۆیە زۆربەیان خۆیان بەدوور گرتووە لە كڕین و فرۆشتنیان،بەمەش مامەڵەكردن بەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە روو لە كەمبوونەوەیە، تەنانەت پێشانگاكانی ئۆتۆمبێلیش كەمتر كار لەسەر كڕین فرۆشتنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانەوە دەكەن “.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی ئیدارەی سۆران گووتیشی: دواكاریین لەهاووڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لە كڕین و فرۆشتنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە، چونكە لەرووی یاساییەوە گونجاو نین، هەروەها قەرزی زۆریان لەسەرەو ئەگەری هەیە لەداهاتوو هیچ بڕیارێكی فەرمی بۆیان نەدرێت.