موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی:
ماوەی چەندین ساڵە، ژمارەیەک گوند لە سنووری قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە دەست کەمی ئاوی خواردنەوە گرفتارن و داوای چارەسەر لە حکوومەت دەکەن.
قارەمان شێخۆ بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی سیدەکان، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” کەمی بارینی و بەفر و باران، کاریگەری لەسەر سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی چەندین گوند هەبووە، بەوهۆیەوە 19 گوندی سنووری قەزای سیدەکان داواکاریان پێشکەش کردووە و لە ڕێگەی تانکەر ڕۆژانە ئاویان بۆ دابین دەکرێت .
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی سیدەکان، دەڵێت، حکوومەت چەند ساڵێکە بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگە چارەی کاتی، لەکاتی دروست بوونی سەرچاوەی ئاوی گوندەکان پڕۆسەی تانکەری جێبەجێ کردووە و ئەو گوندانەی گرفتیان هەیە ئاویان بۆ دابین دەکرێت.
گووتیشی:” جیا لەو گوندانەی بەهۆی وشکە ساڵی گرفتیان بۆ دروست بووە، ماوەی چەند ساڵێکیشە هیچ پڕۆژەیەکی ئاو لە سنوورەکەمان جێبەجێ نەکراوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی هەبووە و پێویستە کێشەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکان چارەسەر بکرێت.
لە سەنتەری قەزای سیدەکان سۆران، هەزار بەشداربوو و هاوبەشی ئاو هەیە، سەرجەم هاوبەشان پێوەری ئاویان بۆ بەستراوە .