محەممەد مەحموود – ئیدارەی سۆران :
بە پێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان 13-9- یەكەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت و چەند رۆژی سەرەتای خوێندنیش رێنمایی و بابەتی هۆشیاری و بەرز كردنەوەی هەستی نیشتیمانی باسیان لێوەدەكرێت”.
زاری كرمانجی لە بەدووادچوونێكی وردا داتاو ئاماری سەرجەم قوتابخانەو باخچەكان و ژمارەی قوتابییان و مامۆستایان لە سنووی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاودەكاتەوە كەوا بۆ ئەمساڵی خوێندن زیاتر لە 600 ناوەندی خوێندن پێشوازی لە هەزاران قوتابی و سەدان مامۆستا دەكەن لە سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران”.
ئەحمەد حەمەدەمین ، لە بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بۆ زاری كرمانجی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لە رووی ژمارەی قوتابخانەو باخچەو مامۆستایان و قوتابییان دەخاتەروو كە بەمجۆرەی خوارەوەیە:
ژمارەی قوتابخانەو باخچەكان لەسەر ئاستی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران كە هەرچوار پەروەردەكانی سۆران، رواندز، مێرگەسۆر، چۆمان لەخۆدەگرێت بریتییە لە 648 قوتابابخانە و باخچە زۆرترینیان لە پەروەردەی سۆرانن بەو پێیەی سنووری ئەو پەروەردەیە فراوانترە لەو چاو پەروەردەكانی.
ژمارەی قوتابییانی پۆلی یەكەم بۆ ئەمساڵی خوێندن تا ئێستا 6652 تۆماركراون و وەرگیراون لە قوتابخانەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی قوتابییان كۆی گشتی تێكڕای قوتابییان بە ئاسایی و دەرەكی و پۆلی یەكەمی ئەمساڵ دەكاتە 90,112 نەوەد هەزارو سەت و دوازدە”.
ژمارەی مامۆستایانی هەمیشەیی و وانەبێژیش زیاتر لە 7 هەزار مامۆستایە.