زاری كرمانجی-ڕواندز
قائیمقامی قەزای رواندز ئاشكرای دەكات: ” كارەو پلانەكانمان بەردەوامە بۆ ئەوەی چەند پڕۆژوەیەكی ستراتیژی لە ئاكۆیان جێبەجێ بكەین و شوێنەكە بكرێتە ناحیە.
ئەحمەد قادر، قائیمقامی قەزای رواندز، بەزاری كرمانجی گووت: ” بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاترو ئەنجامدانی پڕۆژەی ستراتیژی بۆ ناوچەكە، بەیاوەری هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەران و بەرپرسانی ئیداری سنوورەكەمان لەنزیكەوە سەردانی چەند شوێن و گوندێكی دۆڵی ئاكۆیانمان كرد”.
گووتیشی: ” كارەو پلانەكانمان بەردەوامە بۆ ئەوەی چەند پڕۆژوەیەكی ستراتیژی لە ئاكۆیان جێبەجێ بكرێن و شوێنەكە بكرێتە ناحیە، كە سنوورێكی بەرفراوانەو زیاتر لە 10 گوند لەخۆدەگرێت.