كۆڤان حوسێن شڕۆڤەكار و چاودێری سیاسی، لە بارەی هەڵوێستەكانی حكومەتی عێراق بەرامبەر هەرێمی كوردستان گووتی ” ئەو هەڵوێستەی حكومەتی عێراق ئەوەندەی رەهەندی سیاسی هەیە رەهەندی ئابووری نییە، مەبەستی لێدان و دژایەتی كردنی نەتەوەی كوردە، ئەو كاتەی ئەنفالكراین نەوتمان فڕۆشتبوو، كوردانی رۆژهەڵات، باكوور، رۆژئاوا نەوتیان فرۆشتووە، كە دەچەوسێندرێنەوە “.
ئەو چاودێرە سیاسییە زیاتر گووتی ” ئەم هەڵوێستەی حكومەتی عێراقی لە ئاست نەتەوەی كورد پەیوەندی بە دژایەتی كردنی نەتەوەییەوە هەیە”.


































































