پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا هەر مسقاڵێک بڕی سێ هەزار دینار بەرز بوونەوەی تۆمارکردووە، هاوکات هەر ئۆنسەیەکی زێڕ بە 1930 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران گووتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 495 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 454 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 433 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 371 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .