زاری كرمانجی-سۆران
ئەندام پەرلەمانێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، دەڵێت: ” پێویستە دەستەڵاتدارانی كورد لە عێراق بگەڕێنەوە دەست بكرێت بەچاكسازی و دەست ببەن بۆ گیرفانی ئەوانەی لەسایەی ۳۲ ساڵی حوكمڕانی كورد دا دەوڵەمەند بوون ئەو كات با ئەمریكا و ئێران و دونیاش بزانیت شیعەی عێراق حوكمڕانیان پی ناكریت.
بەهمەن كاك عەبدولڵا، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، لە فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فێسبووك نووسیوویەتی: سودانی گوتی لە پڕۆژە یاسایی بوجەدا شتێك نیە ناوی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بێت، ئێ مەگەر پەرلەمانتارە كوردەكان نەیان گوت سودانی ئامادەیە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت بەس حكومەتی هەرێم قبوڵ ناكات”.
دەشڵێت: ” سودانی گوتیشی گەریاسای بودجە جێ بەجێ بكەین كێشەی زورمان بۆ دروست دەبێت لەگەڵ هەرێم دا، دەتوانین قەرز بدەین بەهەرێم بۆ موچە، دەپرسین ئەی رێككەوتنی ئیدارەی دەوڵەت كوا، ئەی رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەت كوا، ئەی یاسای بودجە بۆچی دەرچووێنرا بەس بۆ عێراق الحبیب..؟
ئەوەشی خستۆتەڕو: ” مانای وایە لەحكومەتی عێراق دا رۆژ بەرۆژ هەرێم لاوازتر و بێ دەسەڵات تر دەكات، تا رۆژیك زوتر كورد بكشێتەوە لەبغداد و حكومەتەكەی شیعە بڕوخێنێت باشترە، شیعەی دەسەڵات داری عێراق نەخاوەنی وەعدە و نەخاوەنی پەیمان و ڕێككەوتن”.
ئاماژەی بەوەشداوە: ” بگەڕێنەوە دەست بكەن بەچاكسازی و دەست ببەن بۆ گیرفانی ئەوانەی لەسایەی ۳۲ ساڵی حوكمڕانی كورد دا دەوڵەمەند بوون ئەو كات با ئەمریكا و ئێران و دونیاش بزانیت شیعەی عێراق حوكمڕانیان پی ناكریت .