جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند،”نابێت ده‌ست بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببردرێت و تێكه‌ڵی بابه‌ته‌كانی دیكه بكرێت، چونكه ده‌ستبردن بۆ بابه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چ هی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم یان هی ناوچه‌كانی دیكه، قبوڵكراو نییە”.
دوێنی دووشەممە ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٣، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، “نابێت ده‌ست بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببردرێت و تێكه‌ڵی بابه‌ته‌كانی دیكه بكرێت، چونكه ده‌ستبردن بۆ بابه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چ هی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم یان هی ناوچه‌كانی دیكه، قبوڵكراو نییه و مووچه پرسێكی تایبه‌ته و پێویسته له بابه‌تی خه‌رجییه‌كان دووربخرێته‌وه”.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە دلێمی ئاماژەی بەوەدا، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی داراییشمان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی وه‌زاری كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنراوه، تایبه‌ت بوو به‌و بابه‌ته. سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی بودجه نه‌ك ته‌نیا بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقیش جێگه‌ی گه‌شبینی بوو، به‌ڵام كار به‌و ئاراسته‌یه نه‌كرا و حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت: به‌هۆی چه‌ند یاسایه‌ك كێشه له جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌دا هه‌یه. به‌ڵام له‌و بابه‌ته‌شدا حكومه‌تی فیدراڵ ته‌نیا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی به خه‌رجییه كردارییه‌كانه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه، كه تا ئێستاش ئه‌و خه‌رجییانه خه‌رج نه‌كراون، له‌كاتێكدا مووچه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌یان جیاكردووه‌ته‌وه و مانگانه خه‌رج كراوه.
وتیشی، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆمان له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ئه‌و بابه‌ته كرد، له‌وه‌ی كه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان چ گوناهێكیان هه‌یه بكرێنه قوربانی ئه‌و جۆره یاسایانه، له به‌رامبه‌ریشدا مووچه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بێت. ئه‌وان پێیان گوتین كه ناتوانن مووچه و خه‌رجییه‌كان لێك جیا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له كۆتاییدا گه‌یشتینه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه هه‌موو ئه‌و پێشنیازانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشكه‌ش ده‌كرێن، تاوتوێ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین”.