ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٩٠ دۆلار و ٩٧ سەنت،لە کاتی داخستنی بازاڕ بە ٩٠ دۆلار و ٦٤ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٨٧ دۆلار و ٦٩ سەنت، لە کاتی داخستنی بازاڕ بە ٨٧ دۆلار و ٢٩ سەنت بوو.
گۆڕانکاری نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان بڕیاریان دا، بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.