پشتیوان كەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سۆران، دەڵێت: ئەو بڕیارەی حكوومەت داویەتی بۆ ماوەی شەش مانگە و سەرجەم سزاكان دەگرێتەوە.
عەمید زرار حوسێن، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سۆران، بە زاری كرمانجی رایگەیاند: بەهۆی ئەو بڕیارەی حكوومەت داویەتی بارگرانی لەسەر شۆفێران كەم دەبێتەوە.
دەشڵێ: شۆفێر كە سزای دەدەین بۆ ئەوەیە بەخۆیدا بچێتەوە و سەرپێچییەكە دووبارە نەكاتەوە.
عەقید زرار حوسێن، گوتیشی: ئەو بڕیارە بۆ ماوەی شەش مانگە و سەرجەم سزاكان دەگرێتەوە وەك سزای سەرپێچی هاتووچۆ و سزای كامێراكان.